رێبوار تاڵه‌بانی: رێگه‌ به‌ رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران ناده‌ین

حكوومه‌تی عێراق هه‌مان سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌عس په‌یڕه‌وده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

رێبوار تاڵه‌بانی, سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت به‌ كوردستان24 ی راگه‌یاند، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رێگه‌ به‌ رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران ناده‌ن كە بە نیازن نەوتی كەركووك لە رێگەی ئێرانەوە ھەناردە بكەن.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت گوتیشی: "حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق هه‌مان سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌عسی پێشوو له‌ كه‌رتی نه‌وت به‌رامبه‌ر كه‌ركووك په‌یڕه‌وده‌كات".