رێبوار تاڵه‌بانی: رێگه به رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران ناده‌ین
حكوومه‌تی عێراق هه‌مان سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌عس په‌یڕه‌وده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی, سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت به كوردستان24 ی راگه‌یاند، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رێگه به رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران ناده‌ن كە بە نیازن نەوتی كەركووك لە رێگەی ئێرانەوە ھەناردە بكەن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت گوتیشی: "حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق هه‌مان سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌عسی پێشوو له كه‌رتی نه‌وت به‌رامبه‌ر كه‌ركووك په‌یڕه‌وده‌كات".