"ئه‌ڤینی" كوردێك له دوبه‌ی ده‌نگده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زوهێر حه‌سیب، له میریدیان مینای گه‌شتیاری شارى دوبه‌ی، پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به خۆی، له ژێر ناوی "ئه‌ڤینی" كرده‌وه, كه تێیدا كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی عه‌ره‌ب به‌شداربوون.
كاره هونه‌رییه‌كانی زوهێر حه‌سیب، پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك تابلۆی ره‌نگاو ره‌نگ، كه خۆشه‌ویستی له نه‌خشاندنی تابلۆكاندا، ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی رۆژئاوای كوردستان، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی پێشانگا تایبه‌ته‌كه‌ی له ژێر ناوی "ئه‌ڤینی" رایگه‌یاند، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، خۆشه‌ویستی بووه‌ته پێداویستی زۆربه‌ی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و شه‌ڕ و كوشتاره نامرۆڤانه‌ییه‌ی به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه.
له یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌شدا، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری دیاری عه‌ره‌ب به‌شدارییان كرد و سه‌رسامی خۆیشیان به كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده نیشاندا و میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش گرنگییه‌كی زۆرییان به پێشانگاكه‌داوه.
زوهێر حه‌سیب، له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك، خاوه‌نی 9 پێشانگای تایبه‌ت و 8 پێشه‌نگای هاوبه‌شه و جگه له هه‌رێمی كوردستان، له پایته‌ختی وڵاتانی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی, كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی نمایشكردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
