سه‌ری داناپۆشێ
خانه‌ی فه‌توا سه‌رپۆشیان بۆ كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا بردووه و به‌داخن له‌وه‌ی نه‌یپۆشیوه
K24 – هه‌ولێر:
ئۆفیسی راگه‌یاندنی خانه‌ی فه‌توا روونیكرده‌وه، سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی راستڕه‌و و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا (مارین لوپین) ره‌تیكردووه‌ته‌وه له كاتی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (شێخ عه‌بدوللـه‌تیف دریان) موفتی كۆماری لوبنان، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ریته سه‌رپۆش بپۆشێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ئۆفیسه‌كه‌یان، پێشتر له رێگه‌ی یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی لۆپین، ئاگاداریانكردووه‌ته‌وه كه پۆشینی سه‌رپۆش بۆ دیداری موفتی پێویسته و یه‌كێكه له پرۆتۆكۆڵه‌كان كه خانه‌ی فه‌توا په‌یڕه‌وی ده‌كات.
له‌و كاته‌ی لۆپین گه‌یشتووه‌ته خانه‌ی فه‌توا، كه‌سه په‌یوه‌ندداره‌كان پێیان سه‌یربووه كه پابه‌ندی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه نه‌بووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه سه‌رپۆش بپۆشێت، هه‌ر چه‌نده سه‌رپۆشیان بۆهێناوه تا بیپۆشێت، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی دیداره‌كه له‌گه‌ڵ موفتی ئه‌نجام بدات رۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه.
وه‌ك خۆیان ده‌لێن خانه‌ی فه‌توا له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی لۆپین له دیدارێكی له‌و شیوه‌یه‌دا نیگه‌رانن.
لۆپین یه‌كێكه له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی موسڵمانان و بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی چه‌ندین به‌ڵینداوه، كه هاوشێوه‌ی تره‌مپ دژی موسڵمانان بڕیار بدات و هه‌نگاو بنێت، ئه‌گه‌ر هات و له هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌وێت.