رووسه‌كان روو له بازارى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ن
كۆمپانیا جیهانییه‌كان دووبارە روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مەترسی داعش كۆمپانیا جیهانییه‌كان دووبارە روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وتدا.
جیا له كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان كۆمپانیاكانی رووسیاش كێبركێی وه‌به‌رهێنانی زیاتر ده‌كه‌ن له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمدا.
له چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كان، به‌تایبه‌تی روسيیهكان، به گوڕ‌و تینێكی زیاتر هاتوونه‌ته بازاڕ به‌تایبه‌تی كۆمپانیاكانی رووسنه‌فت و گازپرۆم.
لاچوونی تارمایی داعش، خۆری وه‌به‌رهێنان جارێكی دیكه بازاڕه‌كانی هه‌رێم رۆشن ده‌كاته‌وه، تاوه‌كو له زستانی ساردی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌دا، به‌هارێكی گه‌رم به‌سته‌ڵه‌كی بێ متمانه‌یی كۆمپانیا جیهانیه‌كان بتوێنێته‌وه.