داواى پێداچوونه‌وه‌ به‌ سيستمى باجى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت

ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا كاری پێده‌كرێت پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ هه‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج و گومرگی هه‌رێمی كوردستان  به‌ كوردستان24ـى رایگه‌یاند، ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا كاری پێده‌كرێت پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پاڵپشتی حكومه‌ت بكه‌ین له‌ دابینكردنی بودجه‌دا.

وتیشی: رێكاری یاسایی توند ده‌گرینه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و بازرگان و كۆمپانیایانه‌ی،‌ خۆیان له‌ باجدان ده‌دزنه‌وه‌.