داواى پێداچوونه‌وه به سيستمى باجى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا كاری پێده‌كرێت پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه و رێكخستنه‌وه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج و گومرگی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـى رایگه‌یاند، ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا كاری پێده‌كرێت پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه و رێكخستنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پاڵپشتی حكومه‌ت بكه‌ین له دابینكردنی بودجه‌دا.
وتیشی: رێكاری یاسایی توند ده‌گرینه به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و بازرگان و كۆمپانیایانه‌ی، خۆیان له باجدان ده‌دزنه‌وه.