ژێرخانى ئابوورى دياربه‌كر ده‌بوژێننه‌وه‌

پارێزگاری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ زیاتر له‌ 20 بازرگان و وه‌به‌رهێن رێكخست.

K24 – هه‌ولێر:

به‌ مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ئامه‌د (دياربه‌كر) پارێزگاری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ زیاتر له‌ 20 بازرگان و وه‌به‌رهێن رێكخست.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا پارێزگارى شاره‌كه‌ گوتى: پارێزگای دیاربه‌كر ناوچه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و ده‌شێ ببێته‌ ناوه‌ندێكی ئابووری گرنگ.