ئابوورى ئه‌ڵمانيا رووى له گه‌شه‌ى زياتره
به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌شه ئاستی دڵنیایی به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تی كاری كۆمپانیاكان ئاسانتر ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی دواین راپۆرت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌ڵمانیا بڕیاره‌كانی تره‌مپ و ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌ڵمانیا، بۆ سێیه‌م مانگی له‌سه‌ر یه‌كه ئابووری ئه‌ڵمانیا به‌رزبوونه‌وه تۆمار ده‌كات.
ئابووریناسانیش پێیان وایه به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌شه ئاستی دڵنیایی به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تی كاری كۆمپانیاكان ئاسانتر ده‌كات.
كڵاوس وڵ، به‌ڕێوبه‌ری دامه‌زراوه‌ی پێنوێنی ئابووری رايگه‌ياند، بڕیاره‌كانی تره‌مپ هیچ كاریگهریيهكیان له‌سه‌ر سێكته‌ری پیشه‌سازی ئه‌ڵمانیا نه‌بووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه دوای هاتنی تره‌مپ ئابووری وڵات زیاتر بووژاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نارده‌كانی ئه‌ڵمانیای كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو بازاری به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه هه‌ر به جێگیری ماوه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا ئابووری جیهان به‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ و ناجێگیریيهوه ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌تی دوای هاتنی تره‌مپ كه‌چی ئه‌ڵمانیا چه‌ند مانگه له‌سه‌ر یه‌ك داتای ئه‌رێنی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌و داتایانه‌ش ئه‌ڵمانیا په‌یامێك بۆ ركابه‌ره‌كانی و دۆسته‌كانی ده‌نێرێت به‌وه‌ی پایه‌كانی ئابووری ئه‌ڵمانیا زۆر ئه‌سته‌مه بهه‌ژێنرێت.