پهرلهمانتارێك داواى رێكخستنهوه بازگه و گومرگهكانى ههرێم دهكات
بۆ ئهو ناوچانهى تازه رزگاركراوون.
K24 – ههولێر:
شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فراوان جوڵەی بازرگانی ھەیە و پێویستە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەو بازگە و گومرگانە رێكبخاتەوە و ھەروھا كۆنترۆڵی ئەو جوڵە بازرگانیيە بكات.
شێركۆ جەودەت ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ناوچانەی بەدەستی پێشمەرگەوەن لەرووی ئیداریەوە پێویستە رێكبخرێنەوە و گومرگ و بازگەی پێویستی بۆ دابنێرت.