بكوژانى مامۆستا ئاينييه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگيركران
چه‌ندين كرده‌وه‌ى كوشتن و رفاندن و دزيكردنيان ئه‌نجامداوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر، له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، هه‌واڵى ئاشكرابوون و ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كه‌سى راگه‌ياندووه، كه تۆمه‌تبارن به كوشتنى ئه‌و مامۆستا ئاينييه‌ى له كۆتايى مانگى رابردوودا له هه‌ولێر كوژرا.
مه‌حموود عوسمان محه‌ممه‌دئه‌مين، ناسراو به (مه‌لا محمود)، شه‌وی 31/1/2017، له "شارى مناره"ى هه‌ولێر، له پێش ماڵه‌که‌ی خۆی كوژرا و نزیکه‌ی هه‌شتا هه‌زار دۆلاريش كه پێى بوو، دزرا.
تاوانلێكراو "مه‌لا مه‌حمود" پێشتر وتاربێژ و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بووه له شاری هه‌ولێر.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئاسايش روونيكردووه‌ته‌وه، كه باندێكى پێنج كه‌سييان ده‌ستگيركردووه و ئه‌و بانده "تاوانبارن" به كوشتنى ئه‌و مامۆستايه.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، بانده ده‌ستگيركراوه‌كان چه‌ندين كرده‌وه‌ى ديكه‌ى تاوانكارييان له دژى هاووڵاتيانى ئه‌نجامداوه.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
دوای چه‌ندین رۆژ له لێکۆڵینه‌وه و چاودێری تیمه‌کانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا گروپێکی پێنچ که‌سی (دزیكردن و کوشتن) ده‌ستگیر بکه‌ين که ده‌ستیان له چه‌ند تاوانێکی رێکخراوی ناو شاری هه‌ولێردا هه‌بووه.
گروپی ده‌ستگیرکراو پێکهاتوون له تاوانباران (محمد صابر عبدالله، طارق عزيز محمود، سه‌رکه‌وت کریم حمد، نزام شکر اسماعیل و کاوه محمد خضر).
به‌پێی دانپێدانانه‌کانی ده‌ستگیرکراوان، دوایین تاوانی ئه‌م گروپه، کوشتنی هاوڵاتی (محمود عثمان محمدامين) ناسراو به (مه‌لا محمود) بوو، که شه‌وی 31/1/2017 له "شارى مناره" له پێش ماڵه‌که‌ی خۆی کوشتیان و نزیکه‌ی هه‌شتا هه‌زار دۆلاری ناوبراویان دزیوه، مه‌لا مه‌حمود پێشتر وتاربێژ بووه و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بووه
له شاری هه‌ولێر.
به‌پێی دانپێدانانیان له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا، گروپی تاوانکار ده‌ستیان له چه‌ندین تاوانی دیکه‌ی دزی و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا هه‌بووه.
لێکۆڵینه‌وه و رێککاره یاساییه‌کان به‌رده‌وامه و له ئاینده‌ی نزیکدا ورده‌کاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به پێویستیشی ده‌زانین سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر بکه‌ین، له هاوکاری به‌رده‌وامیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و زانیاری پێدان له‌سه‌ر گومان‌لێکراو و تاوانباران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
23/2/2017




