باوكى مه‌لا مه‌حموود: سوپاسى بارزانى و ئاسايشى هه‌ولێر ده‌كات
باوكى ئه‌و مامۆستا ئاينييه‌ى له هه‌ولێر كوژرا داوا ده‌كات، سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر بكوژانى كوڕه‌كه‌يدا بسه‌پێندرێت.
K24 – هه‌ولێر:
باوكى ئه‌و مامۆستا ئاينييه‌ى له هه‌ولێر كوژرا داوا ده‌كات، سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر بكوژانى كوڕه‌كه‌يدا بسه‌پێندرێت.
له ميانى ديدارێكى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ كوردستان 24، عوسمان محه‌مه‌د ئه‌مين، باوكى مه‌لا مه‌حمود، كه له 31ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 له هه‌ولێر كوژرا، داوايكرد، سزاى له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانى كوڕه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكرێت.
عوسمان محه‌ممه‌د ئه‌مين گوتيشى: زۆر سووپاسى سه‌رۆك بارزانى و ئاسايشى هه‌ولێر ده‌كه‌م، كه له ماوه‌يه‌كى كورتتدا بكوژانى كوڕه‌كه‌م ده‌ستگيركران و داواكارم توندترين سزا بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره كه‌سانه له كۆڵ كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه.
ئه‌م داوايه دواى ئه‌وه دێت، كه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له راگه‌يه‌ندراوێكدا هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى بكوژانى مه‌لا مه‌حموودى بڵاوكرده‌وه.