"پێویسته به یاسا رێگری له گهنجانی كورد بكرێت بچنه ناو ئهو هێزه"
حهشدی شهعبی به هاوكاری چهند فراكسیۆنێكی كوردی بووه هێزێكی یاسایی عێراق
K24 - ههولێر:
به گوێرهی یاسا ناتوانرێت رێگری بکرێت لەو گەنجە کوردانەی کە پەیوەندی بە حەشدی شەعبی دەکەن. داواش دەکرێت لە کوردستان یاسایهك دەربکرێت رێگری لە گەنجان بکرێت.
ئەندامێکی جڤاتی گۆڕانیش ئاشکرای دەکات مەترسی هەیە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیشەوە گەنجان پەیوەندی بە حەشدەوە بکەن.
ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت حەشدی شەعبی لە رێگەی گەنجانی کوردەوە خۆی تێدا بەھێز بکات و کشانەوەشی لەو ناوچانە ببێتە مەحاڵ،لایەنە سیاسییەکانیش تا ئێستە لەو مەترسییە گەورەیە بێخەمن.
ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نایشارێتەوە حەشدی شەعبی مەترسی بۆ ناوچەکوردستانییەکان ھەیە و داواش لە لایەنە سیاسیەکان دەکات رێگری لە چوونی گەنجان بگرێت بۆ چوونە نێو حەشد و پێشنیازیش دەکات کورد دوو لیوای حەشد دروست بکات بەڵام لەژێر فەرمانی ھەریمی کوردستاندا بن.
ھەندێک لە لایەنە شیعەکان بە پاڵپشتی بەشێک لە فراکسیۆنە کوردیيەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاسا حەشدی شەعبیان کردە ھێزێکی چەکداری فەرمی, لە یاساکەشدا ھیچ برگەیەک نەھاتووە حەشدی شەعبی رێگری لە گەنجانی کورد بکات بچنە نێو ئەو ھێزەوە. شارەزایهکی دەستووریش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کورد دەبێت تانە لەو یاسایە بداو ھەوڵیش بدرێت بە یاسا رێگریی لە گەنجانی کورد بکرێت بچنە نێو ئەو ھێزەوە.
بە بیانووی شەڕی داعش حەشدی شەعبی بە پلانی جۆراو جۆر خۆیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەھێز دەکات، ،ھۆکاری چوونی گەنجانش بۆ نەبوونی ھەلیکار دەگەرێنرێتەوە،ئەوەی مەترسیەکەی گەورەتر کردوە تا ئێستە لایەنە سیاسیەکان بێدەنگیان لێ ھەڵبژاردوە و حکوومەتیش لەو گرفتە بێ ئاگایە.