كنێست ته‌نووره‌ى كورت و تيشێرت قه‌ده‌غه ده‌كات
به گوێره‌ى ياساكه ئه‌وه‌ى جلوبه‌رگى كورت له‌به‌ر بكات رێزى كنێست ناگرێت و نابێت بچێته ژووره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى ئيسرائيل (كنێست) ياساى كاركردن به قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌نووره‌ى كورت و جلوبه‌رگى نيمچه رووت و ناشايستهى درێژكرده‌وه و به گوێره‌ى ياساكه ئه‌وه‌ى جلوبه‌رگى كورت له‌به‌ر بكات رێزى كنێست ناگرێت و نابێت بچێته ژووره‌وه.
رۆژى سێشه‌ممه 21ى شوبات/ فێبرايه‌ر، ليژنه‌يه‌ك له په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان بڕياره‌كه‌يان ده‌ركردووه.
به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان رايانگه‌ياندووه، پياوانى ئاسايش رێوشوێنى تونديان بۆ جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه گرتووه‌ته به‌ر.
كنێست له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه: رێككهوتينهوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى ياساى جلوبه‌رگ. هه‌روه‌ها بڕيارمانداوه پێش چوونه ناو هۆڵى په‌رله‌مان ئاگادارى ئه‌و ئافره‌تانه بكرێـته‌وه كه جلوبه‌رگى كورت له‌به‌رده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: چوونه ناو كنێست پێويستى به جلوبه‌رگى لايهق و رێزلێگيراو هه‌يه. پێويست ناكات كه‌سێك كه جلوبه‌رگى كه‌م رێزى وه‌ك تيشێرت، پێڵاوى پاژنه به‌رز و جلوبه‌رگى وه‌رزشى و عهزيه و ته‌نووره و پانتۆڵى كورتى له‌به‌ر بێت بچێته ناو كنێسته‌وه.