كوردستان24 دەقی نەخشە رێگای یەكێتی بڵاودەكاتەوە
نەخشە رێگاكەی یەكێتی لە ھەشت خاڵی سەرەكی پێكھاتووە
K24 – سلێمانی
ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی نەخشە رێگا بۆ كاری حزبەكە و مامەڵەكردن لەگەڵ لایەنەكان كۆبووەوە و كوردستان24 دەقی نەخشە رێگاكە بڵادەكاتەوە.
نەخشە رێگاكەی یەكێتی لەم چەند خاڵە پێكھاتووە:.
1-پەیوەندی نوێی یەكێتی و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.
2- دۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەكە وكوردستان.
3-گۆڕانكاری پۆستەكانی سەرۆكایەتی.
4-كێشەی ئابووری.
5- كێشەی نەوت و گاز و شەفافیەتی تێكڕایی.
6- قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی مووچە.
7- بودجە، چاكسازی، چاكسازی و نوێسازی.
8- رێفراندۆم و سەربەخۆیی.
ئەمە لەكاتێكدایە ھەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر چوار خاڵی نەخشە رێگاكە رێك نەكەوتن و ئەمڕۆش جارێكی دیكە بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە، بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 تا ئێستا گفتوگۆكردن لەسەر چەند خاڵێكی نەخشە رێگاكە بەردەوامە.







