به ڤیدیۆ... بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چێڵسی چی روویدا؟
كۆنتی ریكۆردێكی نوێی نووسییه‌وه و فابریگاسیش هه‌مووانی شۆك كرد
K24ـ له‌نده‌ن
له گه‌ڕی 26ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی به نرخی له دژی سوانزی سیتی به‌ده‌ستهێنا و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، هه‌ر چوار گۆڵی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن یاریزانی ئیسپانی تۆمار كران
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 شووباتی 2017، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن، یانه‌ی چێڵسی میوانداریی یانه‌ی سوانزی سیتی كرد، له خوله‌كی 19 سیسك فابریگاس تۆڕی گۆڵی سوانزی هه‌ژاند و جلشینه‌كانی به‌گۆڵێك پێشخست، دواتر به چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێبدات، فێرناندۆ یۆرێنتی هێرشبه‌ری ئیسپانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سوانزی یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، جارێكی دیكه چێڵسی پێشكه‌وته‌وه، كاتێك پیدرۆ رۆدریگێزی كه‌ته‌لۆنی له خوله‌كی 72 گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 84 دیێگۆ كۆستا گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی سێیه‌م و بێهیواكردنی تۆمار كرد.
ئامار و رووداوه‌كه گرینگه‌كانی یارییه‌كه
ـ كۆنتی بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی پرێمه‌رلیگ له 26 یاری سه‌ره‌تا (20) سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
ـ هه‌ر چوار گۆڵی یارییه‌كه له لایه‌ن یاریزانی ئیسپانی تۆمار كران.
ـ یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه (30) گۆڵیان تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش زیاتره ته‌نانه‌ت به به‌راوردی هه‌ر یانه‌یه‌كی ئیسپانی.
ـ دیێگۆ كۆستا گۆڵی هه‌شته‌می له مێژووی خۆی له دژی سوانزی تۆمار كرد، پێشتر هیچ یاریزانێكی چێڵسی ئه‌م كاره‌ی پێنه‌كراوه.
ـ پیدرۆ رۆدریگێز له دوایین 9 یاریدا له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به‌شداری 10 گۆڵی كردووه.
ـ فابریگاس ریكۆردی فرانك لامپاردی یه‌كسان كرده‌وه و بووه خاوه‌نی 102 ئه‌سیست له پرێمه‌رلیگ، ته‌نیا رایان گیگزی وێڵزی له فابریگاس زیاتر ئه‌سیستی هه‌یه (162).
ـ فێرناندۆ یۆرێنتی ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 9 گۆڵی بۆ سوانزی تۆمار كردووه، 3 گۆڵی به قاچی راست، 3 گۆڵ به قاچی چه‌پ و 3 گۆڵ به لێدانی سه‌ر.
یانه‌ی چێڵسی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به 63 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد، یانه‌ی سوانزی سیتیش به 24 خاڵ بۆ خانه‌ی شازده‌یه‌م دابه‌زی.