سه‌رۆك پرسى سه‌ربه‌خۆيى له توركيا ده‌خاته‌ڕوو
باس لەوە دەكرێت پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە سبەی سەرۆك مەسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا تاوتوێبكەن.
له باره‌ى سه‌ردانى ئه‌مجاره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركيا باس لەوە دەكرێت پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت، زۆر پسپۆڕیش ئاماژە بەوە دەكەن توركیا ئامادەیە دان بە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستاندا بنێت.