دانيشتوانى رۆژئاواى مووسڵ ئاڵاى سپى هه‌ڵده‌كه‌ن

خەڵكی ناوچەكەش بەردەوام بە بەرز كردنەوەی ئاڵای سپی خۆیان رادەستی ھێزە عێراقیيەكان دەكرد.

K24 – هه‌ولێر:

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای موسڵ بەردەوامە و ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و ھێزە سەربازیيەكانی دیكەی عێراق ئەمڕۆ ھێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە چەند گەڕەكێكی ئەو بەشەی شارەكە ئەنجامدا و بە تەواوەتی گەڕەكی جۆسق لە باكووری فڕۆكەخانەی مووسڵ كۆنترۆڵكرايه‌وه‌.

خەڵكی ناوچەكەش بەردەوام بە بەرز كردنەوەی ئاڵای سپی خۆیان رادەستی ھێزە عێراقیيەكان دەكرد.

لەگەڵ بەردەوامی ھێرشی ھێزەكانی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، ئازار و مەینەتی ھاوڵاتیان زیاتر دەبن.

ھاوكات لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆرە رۆژھەڵاتی مووسڵ ئازادكراوەتەوە، بەڵام تاكو ئێستا خەڵكەكەی بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە دۆخێكی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن.