فه‌ره‌نسا: بازاڕی كشتوكاڵی ئه‌وروپا پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه
فه‌ره‌نسا داوای پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی كشتوكاڵی ئه‌وروپا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پێشانگای ساڵانه‌ی كشتوكاڵ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كرایه‌وه، فرانسوا ئۆڵاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له پێشانگاكه‌دا رایگه‌یاند، پێویسته سیاسه‌ت و كواليتی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی ئه‌وروپا گۆڕانكاری تێدا بكرێت و سیاسه‌تی كشتوكاڵی ئه‌و كیشوه‌ره دابڕێژرێته‌وه.
ئۆلاند, پێشانگای ساڵانەی كشتوكاڵی پاریسی كردەوە، ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی هه‌ندێك له لێدوانه‌كانی تره‌مپی دایه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه، ئۆڵاند له‌و پێشه‌نگایه‌دا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه پێویستە ئەمریكا پشتیوان و ھاوكاری ھاوپەیمانەكانی بێت.
ساڵی رابردوو ھەر لەم كاتە و لەم شوێنەدا جووتیارانی ئەم پێشانگایە ناڕەزایەتی تووندیان بەرامبەر ئۆلاند ده‌ربڕی، چونكە ئەو كات نزمی نرخی بەرھەمە كشتووكاڵییەكان ھەڕەشەی لە ھەزاران جووتیاری فەرەنسی ده‌كرد.
تا دێت ئاوازی پارچەبوونی یەكێتی ئەوروپا سازتر دەبێت، جووتیارانی فەرەنساش زیاتر نارەزایی دەردەبڕن دژی سیاسەتی یەكگرتووی كشتووكاڵی ئەو یەكێتیيە، پێشانگایەكی كشتووكاڵی لەم جۆرەش، دەرفەتێكی باشە بۆ دەنگ ھەڵبڕینێكی لەو جۆرە.