ویستی خه‌ڵك له‌سه‌ر كڕینی به‌روبوومه‌ خۆماڵییه‌كان زیادبووه‌

گوندنشینان به‌رهه‌مه‌كانییان ده‌به‌نه‌بازاڕ، به‌ڵام هاووڵاتییان گله‌ییان له‌ به‌رزی نرخه‌كانییان هه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە وەرزەكانی ساڵ بەتایبەتیش بەھاران, گوندنشینان بەرھەمەكانیان بۆ فرۆشتن دێننە شار، ئەم بەرھەمانەش زیاتر شیرەمەنیی و سەوزەن, لەھەمانكاتدا نرخیشیان بەرزە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ  ویست و داخوازی زۆری خەلك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌.

دوكاندارێكيش دەڵێت: "ئەم بەرھەمانە بە پێی وەرز دەگۆڕێن و لەگەڵ بوونی قەیرانی دارایی ھەرێمی كوردستان, خەڵكێكی زۆر رووی لەگوندەكانیان كردووەتەوە".