سه‌رۆك بارزانى گه‌يشته ئه‌نقه‌ره
كه‌مێك پێش ئێستا گه‌يشته ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له كۆشكى يه‌ڵدز مابێنى ئه‌سته‌نبوڵ، كه‌مێك پێش ئێستا گه‌يشته ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا.
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه هات له فڕۆكه‌خانه به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان پێشوازى له بارزانى كرا.
بڕياره سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم كۆببێته‌وه.
پێشتر گوتەبێژ و جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمارى توركيا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی سەردانەکەی بارزانییەوە، گوتبووی: "پرسێکی زۆر ھەیە قسەی لەسەر بکرێت. عێراق بۆ ئێمە لە ھەموو روویەکەوە گرنگە. لە رووی ئابووری بێت یاخود ئاسایشی سنوورەکانمان یاخود ھاوکاری مرۆیی و کولتووری بێت، گرنگە".
ئیبراھیم کاڵن گوتیشی: "ئەم سه‌ردانه گرنگییەکی زۆری ھەیە، ھەماھەنگی نێوانمان چەندە بەھێز بکەین، ئەوەندە سوودی بۆ ھەردوو وڵات دەبێت. ھاوکات ئێمە ھەموو کاتێک بەگوێرەی رابردووی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر جموجۆڵمان کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ھاوسەنگی و ھەستیارییەکان، ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت".