هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق زياتر له هه‌زار كه‌سيان له ئاواره‌كانى مووسڵ ده‌ستگيركردووه
شه‌پۆلی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش له ئاستێكی فراوانتردا ده‌رده‌كەوێت.
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای شاری مووسڵ، شه‌پۆلی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش له ئاستێكی فراوانتردا ده‌رده‌كەوێت.
هه‌ر له مووسڵ چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئاواره‌كان بۆردومان ده‌كەن.
فه‌رمانده‌یه‌كی دژه تیرۆری عێراقیش ده‌ڵێت: وێڕای پێشوازیكردن له برینداره‌كان، تائێستا زیاتر له 1100 كه‌سیان به گومانی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش له خه‌ڵكی ئاواره جیا كردووه‌ته‌وه.