بارزانى: سه‌ربه‌خۆيى پرسێكى جدييه
ئاشکراشی دەکات ئەگەر حکومەتی تورکیا داوای لێبکات ئەوان ئامادەن رۆڵیان هەبێت لەدەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا.
K24 – هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەربەخۆیی پرسێکی جدییە و ئاشکراشی دەکات ئەگەر حکومەتی تورکیا داوای لێبکات ئەوان ئامادەن رۆڵیان هەبێت لەدەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ناسراوی فەرەنسی لیمۆند، سەبارەت بەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، گۆڕەپانى راسته‌قينه‌ى په‌كه‌كه كوردستانى توركيايه نەك هه‌رێمى كوردستان و پێويسته به ئاشتى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له باره‌ى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران سه‌رۆك بارزانى گوتى: په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ئێران باشه، به‌ڵام نامانه‌وێت هيچ وڵاتێك ده‌ست له كاروبارى ئێمه وه‌ربدات.
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا، بارزانی گوتى: لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین بۆ بەڕێوەبردنی مووسڵ لە دوای نەمانی داعش و شەڕی مووسڵ بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت، بەڵام نەمانی داعش بەمانای نەمانی فیکری تیرۆر نییە.
هه‌روه‌ها گوتى: لە رووی سەربازییەوە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە، بەڵام لەسەر دۆسیە و کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا هیچ پێشەوەچوونێک نەبووە، بەتایبەت پرسی نەوت و ناوچە دابڕێنراوەکان.
لەبارەی هێزەکانی تورکیا لە باشیک، بارزانی روونيكرده‌وه، سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەو پرسەی تاوتوێ کردووە.
له‌و باره‌يه‌وه بۆچوونى خۆى خسته‌ڕوو و گوتى: بە رای من مانەوەی ئەو هێزە کاتییە و دوای شەڕی مووسڵ دەکشێنەوە.
لەبارەی پرسی سەربەخۆیيهوه سه‌رۆك بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه سه‌ربه‌خۆيى بۆ كورد پرسێکی جدییە و مافی هەموو گەلێکە کە سەربەخۆ بێت، کوردیش واز لەبەدەستهێنانی ئەو مافە ناهێنێت زۆرینەی خەڵکی کوردستانیش لەگەڵ ئەو چارەسەرەدان.
سەبارەت بەرۆژئاوای کوردستان، بارزانی گوتى: ئەوان پشتگیریی کورد لەهەموو پارچەکان دەکەن و لە رۆژئاواش ئەگەر ئەوان هەوڵ بۆ سەربەخۆبوون بدەن، پشتگیریان دەکەن، بەڵام بەمەرجێک بەرێگایەکی ئاشتیانە هەوڵی بۆ بدرێت، نەک بەرێگای شەڕ.