به‌غدا هۆشداری دەداتە گازپڕۆم

K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی عێراق هۆشداری داوه‌ته كۆمپانیای گازپڕۆمی روسی به‌وه‌ی پابه‌ندی رێنمایی و گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌بووه له كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه، هۆشدارینامه‌یه‌كی داوه‌ته كۆمپانیای گازپڕۆمی روسی له پێشێلكردنی یاساكان و به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، گاز پڕۆم ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی شێواندووه و پاشماوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نازانستی فڕێداوه‌ته نێوسروشتی ناوچه‌كه‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ده‌بێت پاشماوه‌ی پیشه‌سازی ده‌رهێنانی نه‌وت، نه‌بنه هۆكاری تێكدانی ژینگه‌ی سروشتی ناوچه‌كه.