بێرگری زێڕین له دوبهی دهفرۆشرێت
زێڕی عهیار 24 لهگهڵی دهخورێت
K24 - ههولێر:
زە رۆدێری، ناوی ئەو كۆمپانیایەیە كة بێرگری زێڕینی لە لەندەنەوە گواستووەتەوە بۆ دوبەی و زۆرترین پێكھاتەكەی گۆشتی مانگایە.
بەرگرەكە لە 5 پارچەی گۆشت پێكھاتووە، لە سەری سەرەوەشی، سیمێك كه به زێڕی عهیار 24 روپۆش كراوه دادهنرێت، لەبەر زۆری گۆشتەكەی ناوی و بەكارھێنانی روو پۆشێك لە زێڕ،
بێرگرەكە ناونراوە ، بەرگری خەلیفە.
ئهو شێفه بهریتانییه، كه ناوی پیتەر مەی-ه دهڵێت: "ئێرە شارێكی مەزنە، بۆیە گرنگە ببیت به بەشێك لێی، زۆر شت لێرە ھەن كە مایەی شانازیین، بۆ نموونە بۆرجی خەلیفە،بۆیە ئێمەش بێرگر یان بێگر خەلیفەمان درووست كردووە، ئەزموونێكی زۆرمان ھەیە لەو بوارە، 4 پارچە گۆشتی چێڵ دادەنێین و ھەروەھا رووپۆشێكی زێڕی ئەیار 24 یش، ھەندێك سەوزەواتی خۆش و جوان دادەنێین، دەمانەوێ دلنیابین لەوەی تامو و چێژی وەرزەكان بدەین".
بێرگرەكە رەواجێكی باشی ھەیە و نرخی یەك دانەی 230 درھەمی ئیماراتییە ، كە ھاوتایە بە 62 دۆلاری ئەمریكی.
بێرگرەكە بەشداری لە فیستیڤالی خۆراكی جیھانی لە دوبەی كردووە و جێی تێڕامانی ئامادەبووان بووە.
كۆمپانیا بریتانییەكە لە ئێنستاگرام چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە ژمارەیەك لە شازادهكانی ئیمارات و دوبەی لەوانە شێخ حەمدان ئالمەكتووم ، ھاتوونەتە ئێرە و لەم بەرگرەیان كڕیوە.