بارزانی و یڵدرم پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێ دەكەن

بارزانی ھەر لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەحمەد تورك و سری ساكیك كۆبووەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەم وڵاتە بینالی یڵدرم كۆبووەوە.

بارزانی بەر لەوەی لە كۆشكی چانكایا لایەن سەرۆك وەزیرانی توركیا پێشوازی لێ بكرێت، لەگەڵ شاندێكی پارتی ھەرێمە دیموكراتییەكان ـ دەبەپە كۆبوووە، كە لە ئەحمەد تورك سەرۆكی پێشووی شارەوانی مێردین و سری ساكیك شارەداری ئاگری پێكھاتبوو.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد تورك باسی لە رۆڵی بارزانی كرد لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و  رایگەیاند: "سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی گشتی ھەدەپەی كرد".

بارزانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو گەیشتە ئیستانبوڵ و لەگەڵ سەرۆك وەیزانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبووەوە.

بە پێی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، شەڕی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ  و بارودخی سووریا و ناوچەكە تەورێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەیان بووە.

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئاتاتورك لە ئیستانبوڵ بۆ پێشوازیكردن لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، حكومەتی توركیا بە شێوەیەكی فەرمی ئاڵای كوردستانی ھەڵدا.

ھەرچەندە پێشتر لە دیدارە فەرمییەكانی بارزانی لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا ئاڵای كوردستان دادەنرا، بەڵام ئەوە یەكەمجارە ئاڵای كوردستان بۆ پێشوازیكردنی لە شوێنە گشتییەكان ھەڵدەدرێت.

ھەر یەك لە فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ توركیا.

JS