"ئیسلامییه‌كانیش" سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی نهخشهڕێگان
پرسی سه‌ربه‌خۆیی به پرسێكی گرنگ وه‌سفده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رسێ حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی كوردستان، له بهلاغێكدا، ئاماژه به ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌رێگایه‌ك ده‌كات، كه بۆ پرۆژه و كاری هاوبه‌شی هه‌رسێ حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی كوردستان ده‌بێت.
كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ر سێ حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و دواتریش راگه‌یه‌ندراوێكی 3 خاڵییان، وه‌ك به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه، بڵاوكرده‌وه.
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هه‌رسێ حزبه ئیسلامییه‌كه، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پرسه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش پرسی "سه‌ربه‌خۆییان" به گرنگ وه‌سفكرد و راشیگه‌یاندووه، پێویسته هاوته‌ریب كار له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسه‌كه بكرێت.
به گوێره‌ی به‌لاغی كۆتایی ئه‌و سێ حزبه ئیسلامییه، كه دوو حزبیان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، به‌شدارییان له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، داوایان كردووه "پێویسته حكومه‌ت به‌زوترین كات پێداچوونه‌وه بكات به بڕیاری ناره‌وای پاشه‌كه‌وتی موچه و به‌ڵێنه‌كانی بۆ موچه خۆران جێبه‌جێبكات".
وه‌ك له به‌لاغه‌كه‌ی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هاتووه: "دواخستنی هیچ پاساوێكی نی یه له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و داهاته‌كانیش زیادبوون".
به‌شێكی بهلاغهكهش تایبه‌ت كراوه به كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌رچی زووه، لایه‌نه سیاسیه‌كان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزوو گیانی به‌رپرسیارانه‌وه گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی راسته‌وخۆی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن و پێكه‌وه نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنێن.