فه‌لاح مسته‌فا: به‌غدا ناتوانێت يه‌كلايه‌نه‌ نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران بكات

بە گوێره‌ى دەستووری عێراق و ماددەی 140 ناكرێت حكومەتی عێراق تاكلایەنە بڕیار لەسەر كەركووك و نەوتی كەركووك بدات

K24 – هه‌ولێر:

فه‌لاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رايگه‌ياند، بە گوێره‌ى دەستووری عێراق و ماددەی 140 ناكرێت حكومەتی عێراق تاكلایەنە بڕیار لەسەر كەركووك و نەوتی كەركووك بدات، ئێستاش كە كەركووك لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەپارێزرێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت تاكلایەنە بڕیاری ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك بدات بۆ ئێران.