ههر مووچهخۆرێك ناوى له سيستمى بايۆمهترى تۆمار نهكردبێت مووچهى دهبڕدرێت
رۆژى 28ـی شوبات دواین رۆژی تۆمارکردنی ناوی موچەخۆرانی کەرتی مەدەنی بوو
K24 – ههولێر:
رۆژى 28ـی شوبات دواین رۆژی تۆمارکردنی ناوی موچەخۆرانی کەرتی مەدەنی بوو لە سیستمی بایۆمەتری، ئەوەی لەو ماوەیەش ناوی تۆمار نەکردبێت موچەکەی دەبڕدرێت، ھەر لە ھەمان رۆژیش تاوەکو دوو مانگی دیکە بنکەکان بۆ تۆمارکردنی ناوی موچەخۆرانی کەرتی سەربازی واڵا دەکرێن و لەو ماوەیەدا پێویستە سەرجەم فەرماندە و موچەخۆرانی ئەو کەرتە ناویان لەو سیستمە تۆمار بکەن.