"بارزانی رێگای گه‌یشتن به رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به نه‌ته‌وه‌ی كورد نیشاندا"
"له خه‌باتێكی ئه‌فسانه‌یی بێ پسانه‌وه‌دا، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ره‌وای میلله‌تێكی مه‌زڵوم و ئازادیخوازی گرته ئه‌ستۆ و رێگای گه‌یشتن به رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به نه‌ته‌وه‌ی كورد نیشاندا "
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی رابەری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد مەلا مستەفا بارزانی تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوە.
لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا ھاتووە: "ئه‌مڕۆ سی و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و دامه‌زرێنه‌ری پارتیمان، مسته‌فا بارزانی نه‌مردا تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه‌ی له خه‌باتێكی ئه‌فسانه‌یی بێ پسانه‌وه‌دا، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ره‌وای میلله‌تێكی مه‌زڵوم و ئازادیخوازی گرته ئه‌ستۆ و رێگای گه‌یشتن به رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به نه‌ته‌وه‌ی كورد نیشاندا، رێگایه‌ك ئێستا له هه‌ركات نزیكتره له گه‌یشتن به مه‌نزڵ و ئامانج و كه‌ناری ئارام".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێ: "بارزانی سه‌رده‌مێك ده‌ستی دایه خه‌بات كه داگیركه‌ران به‌هێز و هه‌ژموون و خاوه‌ن پشتیوانی و كوردیش جگه له خوا و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی و ئاماده‌یی رۆڵه‌كانی بۆ مه‌رگ له پێناو ئازادی، هیچ پشت و په‌نایه‌كی شك نه‌ده‌برد، به‌ڵام باوه‌ڕی به خۆ و به ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی بۆ چركه‌یه‌ك ئیمانی له‌ق نه‌كرد كه رۆژێك دێ كورد سه‌رده‌كه‌وێ و دوژمنه‌كانی نابوود ده‌بن. جیهان له په‌یامی ئینسانیی كورد تێده‌گا و ناحه‌زانیشی ته‌سلیم به ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتووی ئه‌م نه‌ته‌وه كۆڵنه‌ده‌ره ده‌بن".
مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئێستا كه یادی ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه، كوردایه‌تی له ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و كورد له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی زه‌وت كرا‌و و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌ركات نزیكتره. ئه‌م نزیكی و ئومێده مه‌زنه به‌رهه‌می ئه‌و پرنسیپانه‌یه كه بارزانی تان وپۆی خه‌باتی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی پێ داڕشت و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دۆزه ره‌وایه‌ش، جگه له یه‌كده‌ستی و یه‌ك دڵی رۆڵه‌كانی میلله‌ت هیچی دیكه‌ی به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن نه‌ده‌زانی. بۆیه ئه‌مڕۆش كه له به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیجییه‌كه‌مان نزیكده‌بینه‌وه و هه‌لو مه‌رج و ده‌رفه‌تمان بۆ ره‌خساوه، له پاڵ پشت و په‌نایی نێوده‌وڵه‌تیدا، پێویستمان به‌وه‌یه خۆشمان پشت و په‌نای خۆمان بین و یه‌ك دڵ و یه‌ك بڕوا به‌ره‌و چنینه‌وه‌ی ره‌نجی خه‌باتی سه‌دساڵه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌نگاو بنێین و هیچ ناكۆكی و دردۆنگییه‌ك نه‌خه‌ینه پێش به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه مه‌زنه‌وه كه بارزانی له پێناویدا ژیا و هاوسه‌نگه‌رانی له پێناویدا سه‌دان هه‌زار گیانیان به‌خت كرد".
مەلا مستەفا بارزانی، رابەری بزاڤی گەلی و كورد دوای چەندین ساڵ خەبات و تێكۆشان بۆ رزگاری و ئازدی گەل و نیشتمان، لە ساڵی 1976 بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوتووە لە 1 ئازاری 1979 كۆچی دواییكرد و لە 5 ئازاری 1979 تەرمەکەی لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری شنۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کراوە، دوای راپەڕینی مەزنی گەلی كورد لە 6 تشرینی یەکەمی 1993 پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریس بارزانی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.