ئه‌مشه‌و مێسی له مه‌ترسیدایه
پێشبینی دوورخستنه‌وه‌ی مێسی ده‌كرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له بارسێلۆنا، ئێنریكی ده‌یه‌وێت سه‌ركێشییه‌ك به‌خۆی بكات و ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر خیخۆن پشوو به مێسی بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كرد كه ئێنریكی ده‌یه‌وێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن پشوو به مێسی بدات، له شوێنی لیۆ دوایین ده‌رفه‌ت به پاكۆ ئه‌لكاسێر بدات كه هاوینی رابردوو له ڤالێنسیاوه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێنریكی له ترسی وه‌رگرتن كارتی زه‌رد پشوو به مێسی ده‌دات، چونكه له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی هه‌ر كارتێك ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه ناتوانێت به‌شداری یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئێنریكی پێیوایه مێسی زۆر شه‌كه‌ت و ماندووبووه و به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی 2017ـی كردووه.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 54 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه، له كاتژمێر 21:30 میوانداریی یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن ده‌كات كه مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره، بارسا له مێژووی خۆیدا 42 جار له كامپ نوو رووبه‌ڕووی خیخۆن بۆته‌وه، ته‌نیا یه‌كجار به‌رامبه‌ر خیخۆن تووشی شكست بووه، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ماسكیرانۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئاردا توران دیسان دوورخراوه‌ته‌وه.