بومەلەرزەیەك باكووری كوردستان دەھەژێنێت
ھێشتا لەبارەی زیانەكانی ھیچ راپۆرتێك بڵاونەكراوەتەوە
K24 - ھەولێر
كاتژمێر 14:07 ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ئاداری 2017 بومەلەرزەیەك بۆ ماوەی 15 تا 20 ناوچەكانی باكووری كوردستانی ھەژاند.
ناوەندی چاودێری بومەلەرزەی زانكۆی بوغازچی رایگەیاند بومەلەرزەكە بە گەورەیی 5.8 پلەی ریختەر بووە و ناوەندەكەشی گوندی یارمبەگ لە ناوچەی سامساتی ئادیامان بووە.
بومەلەرزە لە ئامەد، باتمان و مێردین ھەست پێكراوە.
ھێشتا لەبارەی زیانەكانی ئەم بومەلەرزەیە ھیچ راپۆرتێك بڵاونەكراوەتەوە.
JS