به ڤیدیۆ...كریستیانۆ تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌بێت
له‌به‌رده‌م پۆلیس سه‌رپێچی له یاسایه‌كانی هاتووچۆ ده‌كات
كریستاینۆ رۆناڵدۆ دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس هه‌ڵسوكه‌وتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كات.
كامێراكانی چاودێری ساتی ده‌رچوونی كریستیانۆیان كردووه، كاتێك به ئوتومبێله گرانبه‌هایه‌كه‌ی له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌رده‌چێت دوای ئه‌وه‌ی به 3 گۆڵ له‌گه‌ڵ لاس پاڵماس به‌رامبه‌ربوون، ئه‌وه‌ی له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت رۆناڵدۆ له‌به‌رده‌م چه‌ند پۆلیسێك له گڵۆپی سووری ترافیك لایت ده‌دات و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.