له كونسوڵخانه‌ی ئیتالیا له هه‌ولێر ڤیزا ده‌فرۆشرێت
بۆ هه‌ر ڤیزایه‌ك بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ وه‌رگیراوه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتالیا سه‌رۆكی به‌شی پێدانی ڤیزا له كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر له‌كار لاده‌دا‌ت، پاش ئه‌وه‌ی زانیاریان پێگه‌یشتووه كه ڤیزای به هه‌زاران یۆرۆ به كه‌سانێك فرۆشتووه كه به‌هۆی ره‌چاوكردنی باری ئاسایش له وڵاتانی دیكه ڤیزایان پێنه‌درابوو.
رۆژی 28/2/2017 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ته‌ئكیدیكرده‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له بوونی حاڵه‌تی نایاسایی پێدانی ڤیزا له كونسوڵخانه‌ی ئیتالیا له هه‌ولێر راسپێردرابوون، زانیاریان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست و بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌و كاره‌دا سه‌رپێچی كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیاش ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا كردووه تا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له پرسی فرۆشتنی ڤیزا بكه‌ن و به‌ڵێندراوه دژی سه‌رپێچیكاران لێپرسینه‌وه‌ی ئیداری بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی " Corriere della Sera" ئیتالی بڵاویكردووه‌ته‌وه" به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 152 كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڤیزایان له كونسوڵخانه‌ی ئیتالیا وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌ی شینگن و به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ هه‌ر ڤیزایه‌ك بڕی (10 هه‌زار) یۆرۆ وه‌رگیراوه، له‌كاتێكدا تێچووی وه‌رگرتنی ڤیزا به‌شیوه‌ی یاسایی ته‌نها 90 یۆرۆیه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نووسیوویه‌تی" زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه نایاساییه ڤیزایان وه‌رگرتووه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ش عه‌ره‌بی عێراقین، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ئاواره‌ی سووری هه‌ن كه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌هۆكاری ئه‌منی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ڤیزایان پێبدات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیووه" ئه‌و ئیتالیانه‌ی فه‌رمانبه‌ری به‌شی پێدانی ڤیزان له كونسوڵخانه‌كه، به ئاسانی ده‌توانرێت به‌رتیلیان پێبدرێت.
له مانگی 1/2017 ئه‌لیساندرا دی پییو كونسوڵی ئیتالیا له هه‌ولێر، به‌هۆی بارودۆخی خێزانی خۆی پۆسته‌كه‌ی جێهێشتبوو.