ئه‌نقه‌ره: هێزى كوردى له منبج بمێنێته‌وه بۆردومانيان ده‌كه‌ين
ئه‌مريكامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه هێزى كورديى له منبج بمێنێته‌وه بۆردومانيان ده‌كه‌ين.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، ئه‌مريكامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه هێزى كورديى له منبج بمێنێته‌وه بۆردومانيان ده‌كه‌ين.
چاوش ئۆغڵۆ گوتى: "ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ رێككه‌وتوون كه هێزه‌كانى سووريا و به‌رهه‌ڵستكاران له ناوچه‌ى باب رووبه‌ڕووى يه‌ك نه‌بنه‌وه و شه‌ڕ نه‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2ى ئازار/ مارسى 2017، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا گوتيشى: "توركيا هۆشدارى داوه‌ته ئه‌مريكا به‌وه‌ى بۆردومانى هێزه كوردييه‌كان ده‌كات له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر له منبج بمێننه‌وه".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داواشى له هێزه كوردييه‌كان كرد، "به زووترين كات ناوچه‌ى منبج به‌جێبهێڵن".
شارى منبج له لايه‌ن يه‌كينه كوردييه‌كانه‌وه دواى 73 رۆژ له شه‌ڕ و پێكدادانى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش كۆنترۆڵ كرايه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج ئه‌ركى راپه‌ڕاندنى كاروبارى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ى له ده‌ست چه‌كدارانى داعش گرتبووه ئه‌ستۆ.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ ره‌تيشيكرده‌وه، له‌گه‌ڵ رووسيا رێككه‌وتبن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى به‌رهه‌ڵستكاران ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن، راده‌ستى سوپاى سووريا بكرێنه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك گوندى خۆرئاواى شاره‌كه‌يان راده‌ستى سوپاى سووريا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و بڕياره به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسيا جێبه‌جێكراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.