داواى به ئه‌ندامبوونى په‌يه‌ده له كۆنگره‌ى ئينتهرناسيۆناڵ ره‌تكرايه‌وه
به هۆى كرده‌وه‌كانى گرتن و راوه‌دوونان و كوشتنى نه‌ياره سياسييه‌كان كه په‌يه‌ده له دژى ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجاميده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى سه‌ركوتى ئازادى و پێشێلكردنى بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژيان و فرهلايهنى، داواكارى پارتى يه‌كێتى ديموكرات (په‌يه‌ده) بۆ بوون به ئه‌ندامى كۆنگره‌ى سۆسياليست ئينتهرناسيۆناڵ (IS) ره‌تكرايه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆنگره‌ى سۆسياليست ئينتهرناسيۆناڵ (IS) له كۆڵۆمبيا ده‌ستيپێكرد و بڕياره كۆنگره‌كه سێ رۆژ بخايه‌نێت و رۆژى شه‌ممه كۆتايى به كاره‌كانى بهێنێت.
مەلا ساڵح بایەزیدی، نوێنەری كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانی كوردستان، رایگەیاند، له يه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌كه‌دا داواكارى په‌يه‌ده بۆ بوون به ئه‌ندام له‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه ره‌تكرايه‌وه، به هۆى كرده‌وه‌كانى گرتن و راوه‌دوونان و كوشتنى نه‌ياره سياسييه‌كان كه په‌يه‌ده له دژى ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجاميده‌دات و هه‌روه‌ها تا ئێستا خۆى له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) جيانهكردووهتهوه، كه له جيهاندا وه‌ك هێزێكى تيرۆريستى سه‌يرى ده‌كرێت.
له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى رێكخراوه‌كه‌دا شاندێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى مه‌لا به‌ختيار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى و شاندێكى په‌يه‌ده به سه‌رۆكايه‌تى ساڵح موسليم و هه‌ريه‌ك له نوێنه‌رانى حزبى ديموكراتى كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانی كوردستان به‌شدارييان له كۆنگره‌كه‌دا كردووه.