خراپی رێگای ھامڵتۆن ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروست دەكات
ساڵانە چەندین رووداوی ھاتووچۆ لە رێگاكە روودەدەن
K24 - سۆران
خراپی و كۆنی و یه‌كسایدی رێگای هاملتۆن له‌نێوان سۆران ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بووەته هۆكارێك بۆ زۆری ژماره‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، هه‌ڵدێرو رووباری ناوچه‌كه‌ش هۆكارێكن بۆ زۆری ژماره‌ی قوربانیان.
جگە لەوەی چەند شارۆچكە و گوندێك دەكەونە سەر رێگای ھامڵتۆ، لە ھەمانكاتدا ھەرێمی كوردستان بە ئێران دەبەستێتەوە و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە سنووری دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەو رێگایەدا دەكرێت، شوفێر و ھاووڵاتیانی گلەیی لەوە دەكەن چەندین ساڵە ئەو رێگایە بووەتە چاڵ و تاسە و چاك نەكراوە.