بایده‌میر: خه‌ڵكی كوردستان شه‌ڕی ناوێت
"پێویسته ناوماڵی كورد یه‌كگرتوو بێت"
K24 - هه‌ولێر:
گووته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌دەپه له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی خانه‌سۆر له سنوونێ ناڕه‌زایه‌تی دەردەبڕێت.
عوسمان بایده‌میر, گوته‌بێژی پارتی گه‌لانی دیموكرات (هه‌ده‌په), له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆی خانه‌سۆر له سنوونێ كرد و رایگه‌یاند, كه پێویسته ناوماڵی كورد یه‌كگرتوو بێت و له‌م رووه‌شه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیی نیشاندا.
عوسمان بایده‌میر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه بهێندرێت و خه‌ڵكی كوردستان شه‌ڕی ناوێت.