دوو حزبی كوردستانی یەكیان گرتەوە
دۆخی ناوچەكە بە ھەستیار دەزانن و دەیانەوێت خۆیان بۆ گۆڕانكارییەكان ئامادە بكەن
K24 - ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ھەولێر ھەردوو پارتی ئازادی كوردستان و یەكێتی شۆڕشگێرانی كوردستان وەكوو دوو پارتی رۆژھەڵاتی كوردستان یەكگرتنەوەی خۆیان راگەیاند و هۆکاری ئەو یەکگرتنەوەشیان بۆ دۆخی هەستیاری ناوچەکە و خۆئامادەکردن بۆ گۆرانکارییەکان لێکدایەوە.