شهرقولئهوسهت: هێزهكهی پهكهكه لهسهر داوای ئێران و لهلایهن مالیكییهوه پێكهێندراوه
تاران و مالیكی چۆن لهسهر پێكهێنانی ئهو هێزه رێككهوتوون؟
K24 - ههولێر:
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەك لە حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق بڵاویکردەوە، یەکینەکانی بەرخودانی سەربە پەکەکە بە فەرمانی نووری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوە و لەسەر داوای ئێران لە شنگال پێکهێندراون.
رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە، نووری مالیکی و تاران هەوڵی نانەوەی شەڕی براکوژی لە نێوان هێزەکانی کورد لە شنگال دەدەن.
سەرکردەیەکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق رایدەگەیێنێت، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"ن، بە فەرمانی نووری مالیکی و لەسەر داوای ئێران لە شنگال پێکهێندراون. ئاماژە بەوەشدەدات، ئامانج لە پێکهێنانیان هاوکاریکردنی حەشدی شەعبییە لە کۆنترۆڵکردنی رێگەی نێوان عێراق و سووریا .
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای هاتنی داعش بۆ شنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان داوایان لە پەکەکە کردووە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال پێکبهێنێت.
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە ، ئێران و نووری مالیکی هەوڵی دروستبوونی شەڕی براکوژی لەنێوان هێزەکانی کورد لە شنگال دەدەن، تاوەکو لەو رێگەیەوە حەشدی شەعبی بتوانێت رێگای نێوان عێراق و سووریا کۆنترۆڵبکەن و بە ئاسانی چەک و چەکدار بۆ سووریا رەوانە بکەن.
هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندینجار داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، کە رێگەی پێبدات لە رێگەی هەرێمەوە چەک رەوانەی سووریا بکات، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەو داوایەی تارانی رەتکردووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکەش، ئەو کارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی ئێرانی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش وای لە تارانکردووە، لە رێگەی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو رێگایە بدات، تاوەکو بە ئاسانی بتوانێت چەک رەوانەی سووریا بکات.
هەینی رابردوو لە ناوچەی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگال شەڕوپێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگالی سەر بە پەکەکە روویدا، دوای رووداوەکەش جڤاتی رووحانی ئێزدییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ، داوای کشانەوەی پەکەکەی لە شنگال کرد.