ھێزەكەی یەكێتی لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك نەكشاوەتەوە

دەوامی فەرمی لە كۆمپانیاكە دەستیپێكردووەتەوە

K24 - كەركووك

چەند رۆژێكە ھێزێکی سەر بە مەڵبەندی 2 كەركووكی یەکێیتی نیشتمانی کوردستان، چونەتە سەر کۆمپانیای نەوتی باکوور، ھەرچەندە لە یەکەم رۆژی چونیان رێگریان لەچونی کارمەندان کرد بۆ سەر کارەکەیان، بەڵام لەسەرەتایی ئەم ھەفتەیەوە دەوام لە کۆمپانیاكە ئاسایی بووەتەوە، بەڵام بۆ ماوەی دوو رۆژ ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جیھانی تورکی راوەستا، ئەمەش وایکرد کە بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ھۆشداری بدەن بە بەرپرسانی یەکێتی بۆ کشانەوەی ھێزەکەیان.