حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لەسەر چەند پرسێك ھاوھەڵوێستن

"لە داھاتوودا كۆبوونەوەی دیكە دەكەین و لە ھەر پرسێك پێویست بێت یەك ھەڵوێست دەبین"

K24 - كۆیە

شەش لایەنی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان لەم چەند رۆژەدا بۆ دووەمجار لە بارەگای دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لەبارەی چەند پرسێك كۆبوونەوە و دەیانەوێت لەسەر چەند پرسێك بە ھاوبەشی كار بكەن.

تەیمور مستەفای ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "ئامانجمان لە كۆبوونەوەكان بۆ چەند مەبەستێكە، دەمانەوێت كاری ھاوبەش بەیەكەوە بكەین و یەكھەڵوێست بین، ھەروەھا ئامادەكاری بۆ مەراسیمی نەورۆز كە دەمانەوێت یەك ھەڵوێستیمان ببێتە مایەی جۆش و خرۆشی زیاتری جەژنی نەورۆز لای خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی دیكە دەكەین، لە پرسێك پێویست بێت ھاوبەش دەبین و پێكەوە كاردەكەین".