لە دوو مانگدا زیاتر لە 50 ھەزار گەشتیاری ئێرانی گەیشتوونەتە وان

رۆژانە زیاتر لە سێ ھەزار گەشتیاری ئێرانی دێنە وان

K24 - ھەولێر

 لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 50 ھەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی شاری وان لە باكووری كوردستانیان كردووە.

جیگری وەزیری گومرك و بازرگانی توركیا فاتح چیفتچی بە ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوو 17 ھەزار گەشتیار لە ئێران لە خاڵی سنووری كاپی كۆی ھاتوونەتە پارێزگای وان و لە مانگی شوبات ئەم ژمارەیە بۆ 33 ھەزار و 50 كەس بەرز بووەوە. گوتیشی پێشبینی دەكەین لە پشووەكانی نەورۆز ژمارەیەكی زیاتر گەشتیاری ئێرانی بێنە توركیا.

بەڕێوەبەری كلتور و گەشتیاری وان موزەفەر ئاكتوغ رایگەیاند لە ھۆتێلەكان جێگە نەماوە و 90%  ئەوانەی لە ھۆتێلەكانی وان دەمێنن ئێرانین.

گەشتیارانی ئێرانی لە وان باكووری كوردستان
گەشتیارانی ئێرانی لە وان باكووری كوردستان

ھەروەھا داوا لە بازرگانان و خاوەن تەكسییەكان كرد كەلوپەل و كرێ لەسەر گەشتیارانی ئێرانی زیاد نەكەن، چۆنكە ئەوكات بەرەو شوێنەكانی دیكە وەك قرەدەنیز و ئاكدەنیز دەچن و گەشتیاری بۆ خۆی بازاركردنێكە، ھەربویە پێویستە دوكانداران لە ئەركی خۆی زیاتر كار  بۆ خۆشحاڵكردنی گەشتیاران بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گومرك و بازرگانی وان گوتی لە سەرەتای مانگی ئادار رۆژانە 3 ھەزار و 174 گەشتیاری ئێران لە خاڵی سنووری كاپی كۆی ھاتوونەتە سنووری پارێزگای وان.

 JS

گەشتیارانی ئێرانی لە وان باكووری كوردستان
گەشتیارانی ئێرانی لە وان باكووری كوردستان