پیرلۆ یاریزانێك به ئه‌فسانه‌ی داهاتووی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان ده‌كات
ئه‌ندرییه پیرلۆ كه به یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی ئیتاڵیا ناسراوه، له دوایین له لێدوانێكدا ماركۆ ڤیراتی به ئه‌ستێره و ئه‌فسانه‌ی داهاتووی ئیتاڵیا وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، ئه‌ندرییه پیرلۆ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی LEquipeـی فره‌نسا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماركۆ ڤیراتی ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی د‌ره‌وه‌شاوه‌ی داهاتووی ئیتاڵیا.
پیرلۆ ده‌شڵێت: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڤیراتی كه ئێستا له یانه‌ی پاریس سانجێرمان یاری ده‌كات دروستی پاس و ئه‌سیسته‌كانیه‌تی، دڵنیام له داهاتوو ده‌توانێت زۆرترین سوود به هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بگه‌یه‌نێت.
پیرلۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌ی نێوبراودا ده‌ڵێت: راسته ڤیراتی له هه‌مان ئه‌و شوێنه یاری ده‌كات كه من یاریم لێكردووه، به‌ڵام شێوازی یاریكردنمان جیاوازه، ئه‌و له ڕووی پێشڕه‌ویكردن له من خێراتره.