يهكێتى دهيهوێت پشتيوانى لايهنهكان بۆ پهلكێشكردنى هێزه رهشهكهى كۆبكاتهوه
ئەو حزبە ھەر سورە لەسەر ئەوەی کە لەو رێگەیەوە بەغدا ناچار بکات کە پاڵاوگەیەک بۆ کەرکوک درووست بکات.
K24 – كهركووك:
تا ئێستا ھێزە رەشەکەی یەکێتی ھەر لە کۆمپانیای نەوتی باکوور جێگیرن و ئەو حزبە ھەر سورە لەسەر ئەوەی کە لەو رێگەیەوە بەغدا ناچار بکات کە پاڵاوگەیەک بۆ کەرکوک درووست بکات.
لە نوێترین ھەڵوێستیشدا یەکێتی لە ھەوڵی ئەوەدایە، پاڵپشتی لایەنەکان بەدەستبھێنێت لە بارەی پەلکێش کردنی ھێزە رەشەکە بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور.