كۆمپانیایەك زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلاری له حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی رایگه‌یاندووه، بڕی 43 ملیۆن و 790 هه‌زار دۆلاریان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه له‌بری هه‌نارده‌ی نه‌وت.
كۆمپانیای DNO له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌و بڕه پاره‌یه له بری هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی تاوكێیه بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م كه رۆژانه 110 هه‌زار و 335 به‌رمیل نه‌وت لێوه هه‌نارده‌كراوه زۆربه‌ی هه‌نارده‌كانیش له‌رێگای توركیاوه بووه.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه، بری 36 ملیۆن و 730 هه‌زار دۆلار له بری هه‌نارده‌ی نەوتی مانگانه‌یه و هاوكات 7 ملیۆن و 60 هه‌زار دۆلاریش وه‌ك شایسته دارایییه دواخراوه‌كانه، و پاره‌كه‌ش پشكی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی تێدایه كه هاوبه‌شی كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه‌یه.