ده‌یانویست شای سعوودیه بكوژن
ورده‌كاریی و زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌وڵی كوشتنی شا سه‌لمان ئاشكراده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كه ئه‌مڕۆ 7/3/2017 ده‌رباره‌ی هه‌وڵی كوشتنی شا "سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز" پادشای سعودیه راگه‌یه‌نراوه، 4 یه‌مه‌نی و هاووڵاتییه‌كی مالیزی و 2 كه‌سی ئه‌ندۆنیسی تیوه‌گلاون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی مالیزی، ته‌مه‌نی 4 یه‌مه‌نییه‌كه له نێوان 26 بۆ 33 ساڵاندایه.
رۆژنامه‌ی "سه‌به‌ق" ی سعوودی ئاشكرایكردووه، ئه‌و كه‌سانه ماوه‌ی 3 تا 6 ساڵه له‌و وڵاته ده‌ژین و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان و داعشدا هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرابكات. ته‌نها نووسیوویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردنی ساخته و ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی وڵاتان وو پاره‌یه‌كی زۆریشیان به دراوی بیانی پێبووه.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی گشتی پۆلیسی مالیزی "تان سری خالید ئه‌بوبه‌كر" گوتوویه‌تی" ئه‌و كه‌سه مالیزییه و دوو ئه‌ندۆنیسییه‌كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 28 بۆ 48 ساڵاندایه و به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی كوشتن ده‌ستگیركراون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" یه‌كێك له ئه‌ندۆنیسییه‌كان جووتیاره و ته‌مه‌نی 48 ساڵانه، مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی بڕواته سووریا و په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه بكات، شكستیهێناوه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه نێردراوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها پۆلیسی مالیزی رایگه‌یاندووه" پێشبینی ده‌كه‌ین ویستبێتیان له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو به كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی شا سه‌لمان دا هه‌وڵی كوشتنی بده‌ن".
ئه‌و كه‌سانه چه‌ند رۆژێك پێش سه‌ردانی شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه بۆ مالیزیا، له 26/2/2017 ده‌ستگیركراون.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه شای سعوودیه مانگی رابردوو له گه‌شتێكدابوو بۆ وڵاتانی ئاسیا، ئه‌و گه‌شته‌ش هه‌ر یه‌كه له وڵاته‌كانی ( مالیزیا، ئه‌ندۆنیسیا، دوورگه‌كانی ماڵدییڤ، چین و ژاپۆن) ی گرته‌وه.