داوا دەكرێت ژنان رۆڵی كارایان ھەبێت لە ناوەندە سیاسییەكان

K24 - سلێمانی

لەگەڵ  ھاتنی  رۆژی  جیھانی  ژنان، رێکخراوەکانی  داکۆکیکار لە مافەكانی ژنان، بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی كارو خەباتی رێكخراوەكانی ژنان ھەیە، بەشێك پێیان وایە  دەبێت  لەمساڵدا ژنان رۆڵی باشتر ببین لەبڕیار و ناوەندە سیاسییەكان. گلەیش لەلایەنە سیاسییەكان دەكەن بەوەی كەمتر بەشداری بە ئافرەتان دەكەن لە كایە سیاسییەكان، رایانوایە ھەر بۆیەشەوە نەتواندراوە وەك پێویست رۆڵ و ئەركی خۆیان لە كۆمەڵگەدا بەرجەستە بكەن.