كۆسرەت رەسوڵ: یه‌كێتی و به‌غدا له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك رێككه‌وتوون
نه‌وته‌كه هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یه‌كه‌می سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی رێککەوتوون کە نەوتی کەرکووک لە رێگای بۆرییه نەوتەكاتهكانهوه ھەناردەی به‌نده‌ری جیهانی تورکیا بکرێت.
کۆسرەت رەسوڵ ئەوەشی راگەیاندووە، کە لەمیانەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسلێمانی، کێشەی نەوتی کەرکووک چارەسەر کراوە و ھەردوولا رێککەوتوون کە نەوتی کەرکووك جارێکی دیکە ھەناردەی تورکیا بکرێتەوە.
ھەفتەی رابردوو ھێزێکی تایبەتی یەکێتی دەستیانگرت بەسەر کێڵگەی نەوتی کەرکووک و ھەڕەشەی ھەڵوێستی توندتریان کرد ئەگەر داواکارییەکانیان لەبارەی داھاتی نەوتی کەرکووک، جێبەجێ نەکرێت.