خه‌ڵكى سنه‌ داواده‌كه‌ن كورد له‌ پۆسته‌ ئيدارييه‌كانى پارێزگاكه‌يان په‌راوێزنه‌خرێت

بوونەتە ھۆكاری بەرەوپێشنەچوونی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

خەڵكی پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان داوا دەكەن پۆستە باڵاكانی پارێزگاكەیان بە كورد بدرێت و ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە كوردستانیش لە نامەیەكدا بۆ پارێزگاری سنە، دەڵێن، بەرپرسان بە گەندەڵی و سەودای سیاسییەوە، بوونەتە ھۆكاری بەرەوپێشنەچوونی كوردستان و ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە بوونی كەسانی غەیرە كورد و ناكارامە لە پۆستە ئیداری و حكومییەكانی كوردستاندا.